ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی هیران ستی داوا دەکەن ئاڤا میدیا بە دواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت کە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک خۆی بەخاوەنی پرۆژەکە نازانێت.
وێنە گەورەکە: هیران ستی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە دەکەوێتە نزیک قەزای بنەسڵاوە و تەنیشت ئاڵتوون ستی، لە ساڵی 2006 بۆ 2007 دروستکراوە، بەڵام کەموکوڕی زۆری تێدایە و دانیشتووانی پرۆژەکەی بێزار کردووە. داوادەکەن لە ڕێگەی ئاڤاوە کێشەکانیان بەلایەنی دەسەڵات بگەیێنن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دانیشتووانی هیران ستی دەڵێن: "پرۆژەکە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی تێدا نیە، تەنانەت ڕێگای هاتووچۆشی نیە، دەبێت بەناو گەڕەک و پرۆژەکانی دیکەدا هاتووچۆ بکەین".
هاوکات دەڵێن: پرۆژەکە باڵەخانەی قوتابخانەی نیە و قوتابیان لەناو کابینە دەخوێنن، هەروەها تاکو نە دەستەی وەبەرهێنان، نە خاوەن پرۆژەکە خۆیان بەخاوەنی پرۆژەکە نازانن. ئەم پرۆژەیە لە نێوان حکومەت و بەڵێندەر بەجێهێڵراوە، لەناو پرۆژەکەدا 500 ماڵ دەژین بێ بەشن لەسەرجەم خزمەتگوزارییەکان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم پرۆژانە کاتی دروستکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2007 و 2008 و 2009 کە ئەو کات لەوانەیە مەرجی دروستکردنی قوتابخانە و هەندێک خزمەتگوزاری دیکەی تێدا نەبووبێت و خەڵکیش پێیان نەزانی بێت.
وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: لە کابینەی نۆیەمدا دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندورستی و خزمەتگوزارییەکان بە گشتیی کراوەتە مەرج بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، تەنانەت داوامان کردووە لەو پرۆژانە شوێنی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە دابنرێت، چونکە لە ماوەی ڕابردوو هەندێک حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا.
بەرگەشت ئاکرەیی ئەوەشی وت: "بە دواداچوون بۆ کێشەکانی ئەو پرۆژەیە دەکەین و سەردانی شوێنەکە دەکەین، ئەگەر زەوی بەتاڵ بۆ دروستکردنی قوتابخانە هەبێت، پێداچوونەوە بە پرۆژەکە دەکەین و قوتابخانەیان بۆ دروست دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
دوای شەش مانگ "ئەنەکەسە" سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ساڵی 2025 پارەی گەنمی جووتیاران بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆشتی سوور لە هەولێر دادەبەزێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەفتەری چارەسەری مانگانە بۆ پێشمەرگە دروست دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مەفرەزەیەكی داعش لە تكریت بەئامانج دەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
دوای شەش مانگ "ئەنەکەسە" سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ شێوازی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دەگۆڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پشووی سەری ساڵ ڕۆژانە زیاتر حەوت هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران فراوانتر دەکرێت
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وەڵامی داواکاری شەهیدان و پەککەوتووانی شەڕی داعش وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی کۆمپانیایەکی بواری ئافرەتان دادەخات