سوودانی و مالیکی: پێویستە عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان دووربخرێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی و مالیکی: پێویستە عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان دووربخرێتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێن، لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەش و یەکخستنی هەوڵی هەموو هەموو لایەنە سیاسییەکان، پێویستە عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان دووربخرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: گۆڕانکارییەکانی سووریا و گرژییەکانی ناوچەکە، نیگەرانی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق دروستکردووە و باوەڕیان وایە ئاڕاستەی ڕووداو و پێشهاتەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دۆخی ئاسایشی وڵاتەکە دەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکە جەخت لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووری وڵات کراوەتەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگییانەی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە، جەختیش لە بەردەوامی هەوڵەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کراوەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دوورخستنەوەی عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە کراوەتەوە، ئەویش لەڕێگەی بەهێزکردنی کاری  هاوبەش و یەکخستنی هەوڵی هەموو هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: