
دیمەنی فڕۆکە تێکشکاوەکەی کۆریای باشوور، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بۆ گەشتی فڕۆکەوانی ساڵێکی باش نەبوو، لەماوەی هەفتەیەکدا شەش ڕووداوی فڕۆکەوانی تۆمار کراون و چوار ڕووداویان تەنیا ئەمڕۆ بووە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی دەگوترێت ڕووداوەکانی فڕۆکەوانی بەراورد بە هۆکارەکانی تری گواستنەوە کەمترن، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن ئەمساڵ بۆ گەشتی فڕۆکەوانی ساڵێکی سەڵامەت و باش نەبووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمڕۆ یەکشەممە، چوار ڕووداوی فڕۆکەوانی مەدەنی تۆمارکراون بەمجۆرە بوون:
- کاتژمێر 9:07ـی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی هێڵی گواستنەوەی کۆریای باشوور لەجۆری C7-2216ـی کۆمپانیای جیجۆ ئایر کەوتە خوارەوە و بەپێی دواین ئامار 179 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە.
- لە کەنەدا فڕۆکەیەکی هێڵی گواستنەوەی مەدەنی لە ئاسمان یەکێک لە بزوێنەرەکانی ئاگری گرت، بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی هالیفاکسی نێودەوڵەتی لە کەنەدا نیشتەوە، لە فڕۆکەکە 80 سەرنشین هەبوون و هەموویان بە سەڵامەت دەرچوون.
- ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هۆڵەندی لە جۆری بۆینگ 707-800 لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەهۆی کێشە لە بزوێنەرەکەی دووچاری لادان بوو لە ڕێڕەوەکەی، بەڵام هەر 182 سەرنشینەکە بەسەلامەتی ڕزگاریان بوو.
- دواین ڕووداوی فڕۆکە ئەمڕۆ ئێوارە بوو، فڕۆکەیەکی یانەی وەرزشی ئاسمانی جەزیرەی ئیماراتی، لە کەناراوەکانی میرنشینی رائسولخەیمە لە ئیمارات کەوتەخوارەوە، فڕۆکەوان و یەکێک لە هاوکارەکانی گیانیان لەدەستدا.
باکگراوند: لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگەوە شەش ڕووداوی کەوتنەخوارەوە فڕۆکە تۆمارکراوە، بەهۆیەوە 229 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەو ڕووداوەی زۆرترین گفتوگۆی بەدوای خۆی هێنا، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئازەبایجانی بوو لە ئاسمانی چیچان، کە بەهۆیەوە 38 کەس گیانیان لەدەستدا و ئەمریکا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا باج بەسەر ئەمریکا دەسەپێنێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکسیۆس: واشنتن پێشنیازی تاران بۆ دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ تاوتوێ دەکات