ڕوانگەی سووری: 300 چەکدار لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە سووریا کوژراون

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری: 300 چەکدار لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە سووریا کوژراون

چەکدارێکی سووریا

ئاڤا نیوز

 

بەپێ ڕاگەیێنراوێکی ڕوانگەی سووری، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک 300 کەس لە هێزە سەربازییەکان، چەکدارانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەندامانی دەزگا هەواڵگرییەکان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە سووریا کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، "لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک 300 کەس لە شارەکانی دێرەزوور، دیمەشق، حومس، حەما، لازقییە و تەرتوس کوژراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانی فەرمی  سانا بڵاویکردەوە: بڕیاری دەستگیرکردنی سەربازانی سەر بە رژێمی ئەسەد دەرچووە، بۆ ئەمەش پڕۆسەیەکی فراوان بۆ دەستگیرکردنیان لە شارەکانی دیمەشق، لازقییە و حەما دەستیپێکردووە، لە پرۆسەکەدا دەست بەسەر کۆمەڵێک چەک و ماددەی هۆشبەردا گیراوە.


 
باکگراوند: لە 8ـی دیسەمبەری ئەمساڵ دوای  53 ساڵ کۆتایی بە دەسەڵاتی خێزانی ئەسەد هات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: