ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەکات

ژمارەیەک پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەرکدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک لەو کەسانەی کە بڕیاربوو وەکو پۆلیسی گەشتیاری دابمەزرێن، داوای یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن، وەزارەتی ناوخۆش لەمبارەیەوە دەڵێت، "بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین".

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18-12-2023، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دامەزراندنی 165 پۆلیسی گەشتیاری بەشێوەی گرێبەست لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، تاوەکو ئێستا ئەم بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ئەو کەسانە داوای یەکلایکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: "دوای سەری ساڵی نوێ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین".

 

زانیاری بەدەستهاتوو: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە 165 کەسە و دوای تێپەڕبوونی هەشت مانگ تەنها دووجار چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و چارەنووسیان یەکلای نەکراوەتەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ