بایدن لە کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەشیمانە

شەیری بکە لە:
بایدن لە کشانەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەشیمانە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی پێشووی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پەشیمانە لەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشاوەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بایدن گوتوویەتی ئەگەر لە کاندیدی نەکشابایەتەوە دەیتوانی لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بە دۆناڵد ترەمپ بهێنێت و هەڵبژاردنەکە بباتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن لە ژێر گوشار و داوای بەشێک لە دیموکراتەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کشایەوە و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جێگەی گرتەوە و بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

 

باکگراوند: لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە ڕۆژی 5ـی نۆڤەمەمبەری 2024 بەڕێوەچوو، ترەمپ توانی بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەربکەوێت و ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: