لوبنان 70 ئەفسەری سوپای پێشووی سووریا ڕادەست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لوبنان 70 ئەفسەری سوپای پێشووی سووریا ڕادەست دەکاتەوە

ژمارەیەک سەربازی سووپای پێشووی سووریا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕایگەیاند 70 ئەفسەری هێزەکانی سوپای پێشووی سووریا، کە بۆ لوبنان هەڵهاتبوون، لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و ڕادەست کراونەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەفسەرەکان بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەمنیی لوبنانی و لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی 'عەریزە'وە ڕادەستی سووریا کراونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەفسەرەکانی سوپای پێشووی سووریا بە تۆمەتی چوونەناوەوەی نایاسایی بۆ ناو خاکی لوبنان لە ناوچەی 'جوبەیل' دەستگیرکرابوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی مەزەندەکان دەیان هەزار سووریی سەربە دەسەڵاتی ڕووخاوی بەشار ئەسەد هەڵهاتوون و بە شێوەی نایاسایی چوونەتە لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: