سەرۆکی نوێی جۆرجیا سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆکی پێشووش دەسەڵات ڕادەست ناکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی نوێی جۆرجیا سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆکی پێشووش دەسەڵات ڕادەست ناکات

ساتی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی جۆرجیا

ئاڤ نیوز

 

کێشەیەکی سیاسیی قوڵ بەرۆکی جۆرجیای گرتووە؛ سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە ڕەتیدەکاتەوە دەسەڵات ڕادەست بکات و دەڵێت، "دەبێت هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە".

 

چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی جۆرجیا لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، کاندیدی پارتی "خەونـی جۆرجیا" میخائیل کاڤێلاشڤیلی توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێستا سالۆم زورابیچڤیلی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و لایەنگرانی ئەم هەڵبژاردنەکە "بە نایاسایی دەزانن" و داوای دووبارەکردنەوەی دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ میخائیل کاڤێلاشڤیلی دوای سوێند خواردنی یاسایی وەک سەرۆکی نوێی جۆرجیا ڕایگەیاند، "ئاشتی یەکێکە لە بەها سەرەکییەکان بۆ گەلی جۆرجیا".

 

لەلایەکی دیکەوە: سالۆم زورابیچڤیلی، سەرۆکی پێشووی جۆرجیا، پێشتر ئاماژەیی بەوەکردبوو کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یاسایی نییە و ئێستاش دووپاتیدەکاتەوە کە پۆستەکەی بەجێناهێڵێت و دەڵێت "من وەک تاکە سەرۆکی شەرعیی جۆرجیا دەمێنمەوە''.  
 
باکگراوند: میخائیل کاڤێلاشڤیلی تەمەن 53 ساڵ پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە و لە ساڵانی 1990 یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: