بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت

  • بزنس
  • 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت

ئاڵای کوردستان و عێراق و چەند جۆرێکی دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەگەر پارەکە زوو بگات تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیێنرێت.


زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە بە‌غداوە زانیویەتی بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت، بەڵام بڕەکەی دیارنییە، ئەو پارەیەی دەینێرێت لای ئەوان هی مووچەی مانگی 12 یە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموڕی نێردراوە و کورتهێنانێکی زۆر هەبوو.

 

زانیاریی زیاتر:  ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق لەم ڕۆژانە پارەکە بنێرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ