ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا - هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا کرد. هاکان فیدان بە هاوتا ئەمریکییەکەی وتووە، چەکدارە کوردەکان لە سووریای نوێ جێگەیان نابێتەوە و نابێت لەو وڵاتەدا بمێننەوە.
ڕاگەیێنرای فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە:
- ناتوانرێت ڕێگە بە پەکەکە و یەپەگە بدرێت لە ناو سووریا بمێننەوە، تورکیا وەک گرووپی تیرۆریستی دەڕوانێتە ئەو گرووپانە.
- تورکیا پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سووریا دەکات بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی وڵاتەکە.
- گرنگە بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کاربکرێت لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە سوریا و تەواوکردنی قۆناغەکانی گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامی هەیە، هێزە کوردییەکان لەڕێگەی موشەکەوە پێگەکانی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بۆردومان دەکەن و لەبەرامبەریشدا پێگەکانی هەسەدە لە کۆبانێ بۆردومان دەکات.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی زانیارییەکان هەسەدە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو 17 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیای کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى کشتوکاڵ ناوی سەرجەم سوودمەندانی زەوی بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو براوەی ئۆتۆمبێلەکەی سەلام سەلامی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی گەشتوگوزار: دەستی کاری ناوخۆیی زیاتر لە %80 پێکدێنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتیاری بیانی بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن هاتوونەتە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی دهۆک دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر ئامارەكانی تایبەت بە جەژنی ڕەمەزان ئاشكرا دەكات