هیندستان حەوت ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
هیندستان حەوت ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕادەگەیێنێت

مانهۆمان سینگ 13ـەمین سەرۆکوەزیرانی هیندیستان

ئاڤا نیوز

 

هیندستان بەهۆی کۆچی دوایی مانهۆمان سینگ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەی حەوت ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: مانهۆمان سینگ 13ـەمین سەرۆکوەزیرانی هیندیستان، وەک یەکێک لە ئەندازیارانی ئازادکردنی ئابووری هیندیستان پێناسە دەکرا،  شەوی پێنجشەممە 26ـی 12ـی 2024 لە نەخۆشخانەیەکی نیو دیلهی گیانی لەدەستدا. ئەمرۆ شەممە 28-12-2024  لە تەواوی وڵاتەکە پرسەی ماتەمینیەکەی بەڕێوەدەچێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هیندیستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ڕێزگرتن لەم کەسایەتییە گەورەیە حەوت ڕۆژ ماتەمینی لە سەرانسەری هیندیستان ڕادەگەیێنرێت.

 

باکگراوند: مانهۆمان سینگ لە دایکبووی ساڵی 1932 بووە، لە ساڵانی 2004-2014، بۆ دوو خول وەک سەرۆکوەزیرانی هیندیستان کاریکردووە و 92 ساڵی کۆچی دواییکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ