ئۆکراینا هێرش دەکاتە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی درۆن لە ڕووسیا

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا هێرش دەکاتە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی درۆن لە ڕووسیا

یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

ئۆکراینا هێرشێکی چڕی ئاسمانیی کردەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی درۆن لە ئۆریۆلی ڕووسیا و زیانێکی زۆری پێگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆکراینا سەبارەت بە هێرشەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ئۆریۆلی ڕۆژئاوای ڕووسیا کە تایبەت بوو بە هەڵگرتن و چاککردنەوەی درۆنەکان." 

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئۆکراینا، بەهۆی ئەم هێرشەوە توانای ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، بەتایبەت بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئۆکراینا.

 

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا ڕووسیا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەم هێرشەی ئۆکراینا نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ