ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

شەیری بکە لە:
ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سێ هەڵبژاردن كرا و وتەبێژی حیزبەكە ئەنجامی هەرسێ هەڵبژاردنەكە ئاشكرا دەكات.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی27-12-2024، دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر كۆنگرەی هەشتەم، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنگرەی نۆیەمی خۆی ئەنجام دا و دوو ڕۆژی خایاند و نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتایی بە كارەكانی هێندرا.


لێدوانی فەرمی: هۆشیار عەبدوڵڵا، گوتەبێژی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەكەم پەیڕەو و پڕۆگرامی تازەی حیزب لەلایەن ئەندامانی كۆنگرە پەسەند كرا، هاوكات هەرسێ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی  و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە چاودێریی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لیژنەی یاسایی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوون.

 

زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی ئەمینداریی گشتیی یەكگرتوو تەنیا یەك كاندید هەبوو ئەویش سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین بوو كە توانی لە كۆی 864 دەنگ، 728 دەنگ بەدەستبهێنێت، هاوكات لە هەڵبژاردنەكەدا  111 دەنگی نەخێر و 25 دەنگی سپی هەبوون، هەروەها لە كۆی 19 كەس كە كاندید بوون بۆ ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری كاندید، 9 كەسیان كە پێكهاتوون لە شەش پیاو و سێ ژن دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا.

 

قووڵتر: ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە 30 ئەندام پێكهاتوون و لە كۆنگرەی نۆیەمی حیزبەكە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی تازەی ئەنجوومەنەكە  كرا، ئەو 30 ئەندامە دابەشی سەر چوار بازنە كراون كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-


- بازنەی سلێمانی:- لە كۆی 45 كاندید 17یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.

- بازنەی دهۆك - نەینەوا:- لە كۆی 19 كاندید 9یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.

- بازنەی هەولێر:- لە كۆی 15 كاندید، 3یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.

- بازنەی كەركووك:- لە كۆی 4 كاندید، تەنیا یەك كاندید بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەڵبژێردرا.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ