سوودانی دەیەوێت پرۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ بکات

شەیری بکە لە:
سوودانی دەیەوێت پرۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ بکات

دیمەنێک لە مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و وێنەی محەممەد شیاع سوودانی، گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە پڕۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ بکات و لەسەر داواکاریی خۆی دەرخستەیەکی بۆ دەنێردرێت.

زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، سوودانی داوای لە بەرپرسانی هەڵەبجە کردووە دەرخستەی پڕۆژەیەکی بۆ ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات. بەرپرسانی پارێزگاکەش دەرخستەی پڕۆژەی دەروازەی شاریان ناردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر بدرێت.

گۆشەیەکی دیکە: هێشتا دیارنییە سوودانی بەشداریی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە دەکات یان نا، بەڵام بەرپرسانی هەڵەبجە بەهیوان بۆ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16 - 3 سەردانی پارێزگاکە بکات.

بۆچی گرنگە: پڕۆژەی دەروازەی شار یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی هەڵەبجەیە و ساڵانێكە نەخشە و دیزاینی بۆ كراوە، بە جێبەجێکردنی بەشێک لە گرفتی هاتووچۆ  لە شارەکە چارەسەر دەبێت.

باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 22ی شوبات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجەی کرد و چەند بڕیار و پڕۆژەیەکی بۆ پارێزگاکە ڕاگەیاند. دوای سەردانەکە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، یاداشتێکی نۆ خاڵییان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردووە و ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی زۆربەیان داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: