"عێراق و گرووپە چەكدارەكان هۆكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی شنگالن"

شەیری بکە لە:
"عێراق و گرووپە چەكدارەكان هۆكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی شنگالن"

شنگال- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێنەکراوە، قایمقامی ئەو قەزایەش دەڵێت "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بوونی هێزە چەکدارەکانە".


بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە ببرێت، دۆخی کارگێڕی و ئەمنیی شارەکەش ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵە ڕێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە و ئەو قەزایە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە لە دۆخێکی خراپدایە.


لێدوانی فەرمی: نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێککەوتنی شنگال لە سێ بەند پێکدێت و سەرەکیترینیان دەرکردنی هێزە چەکدارەکانە، بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراون، جگە لەوەی هەندێ پۆلیس بەپێی ڕێککەوتنەکە دامەزراون، بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق و بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و  یەبەشە کە نزیکە لە پەکەکە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.


لەلایەکی دیکەوە:  سەرۆکوەزیرانی بارزانی کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەڵوێستمان ڕوونە؛ دوای 10 ساڵ لە جینۆساید، پێویستە ڕێککەوتنی شنگال بە تەواوی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی باوک و باپیرانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: