كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستی پێکرد

شەیری بکە لە:
كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستی پێکرد

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بە بەشداریی 851 ئەندام، كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، کۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر، لەژێر دروشمی "بەرەو ئایندەیەكی گەشتر" دەستی بە كارەكانی كرد، کۆنگرەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و  تێیدا ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی جێبەجێکردن (مەکتەبی سیاسی) و ئەمینداری گشتیی حیزبەكە هەڵدەبژێردرێن.

 

باكگراوند: یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە  06-02-1994، دامەزراوە و تاوەكو ئێستا هەشت كۆنگرەی گرێداوە، دوایین کۆنگرەیان لە ڕۆژانی 28 و 29ـی 11ـی ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، تێیدا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ