توانەوەی سەهۆڵبەندانەكان مەترسی لەسەر ورچەكان دروستكردووە

شەیری بکە لە:
توانەوەی سەهۆڵبەندانەكان مەترسی لەسەر ورچەكان دروستكردووە

وێنەی سێ ورچ لەنێو بەفر، سەرچاوە- گێتی

ئاڤا نیوز


‎زانایان هۆشداری دەدەن، بەهۆی گەرمبوونی جیهان و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانی جەمسەری باکوور، ورچە جەمسەرییەکان لە مەترسی برسێتی و لەناوچووندان.


بۆچی گرنگە: لەگەڵ ئەوەی بە خێرایی بەستەڵەکی دەریای جەمسەری باکوور بچووک دەبێتەوە، ورچە جەمسەرییەکان مەترسی تێکچوونی تەندرووستیی و برسێتییان لەسەرە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: کاتێک سەهۆڵ دەتوێتەوە، ورچە جەمسەرییەکان دێنە کەنار ئاوەکان، لەوێ یان بەدوای سەرچاوەی خۆراکی دیکەدا دەگەڕێن یان پشت بە هەڵگرتنی چەوری دەبەستن تاوەکو سەهۆڵەکە دووبارە بەستوو دەبێتەوە.


مەترسیە پێشبینيکراوەکان: جەمسەری باکوور دوو هێندە خێراتر لە هەموو شوێنێکی دیکەی هەسارەى زەوی گەرم دەبێت،  بە ڕێژەی 14% لە هەر دە ساڵێکدا ڕووپۆشی سەهۆڵی دەریاکان بچووک دەکاتەوە.


زانیاريی زیاتر: ورچە جەمسەرییەکان بۆ زۆرێک لە چالاکییەکانی وەک گەشتکردن، پشوودان، جووتبوون و   ڕاوکردن زۆر پشت بە سەهۆڵی دەریا دەبەستن، جگە لەوەی بۆ خۆراکیش پێویستیان بە بڕێکی زۆر چەوری هەیە بۆ ئەوەی لە کەشوهەوای سارددا بژین.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان