لە كوردستان پڕۆژەیەك بۆ سنوورداركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامادە دەكرێت

شەیری بکە لە:
لە كوردستان پڕۆژەیەك بۆ سنوورداركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامادە دەكرێت

وێنەی لۆگۆی کۆمپانیاکانی (فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام) - سکووپی ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، لە هەرێمی كوردستان كار بۆ سنوورداركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت و ئەو كەسانەشی بەخراپ بەكاری دەهێنن، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.


وێنە گەورەكە: هەریەك لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەیەكە سەرقاڵی پڕۆژەیەكی هاوبەشن بۆ سنوورداركردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەك و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك كە خراپ بەكاری دەهێنن یاخود بۆ مەبەستی تاوانكاری بەكاریدەهێنن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی تایبەت لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان داواكاری گشتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هەیە كە لەڕێگەی تۆڕەكانی پەیوەندییەوە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان سنووردار بكرێت، هەمووجۆرە ڤیدیۆ و وێنە و بابەتێك نەگاتە دەستی بەكارهێنەر.

 

زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی داواكاری گشتی لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك سكاڵای یاسایی جووڵاندووە لەدژی ئەو كەسانەی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیك تۆك سەرقاڵی سووكایەتی و ناوزڕاندنن بە خەڵك و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەكاردەهێنن، بەو پێیەی كاریگەری لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە و دابونەریتی گشتی دروست دەكات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی سەرجەم فەرمانگەکانی شارەكان و جێگرایەتیی قەزا و ناحیەكان و هەر ئەندامێکی داواکاری گشتی، دەستكراوە كردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بۆ هەر حاڵەتێک کە زیان بە مافی گشتی بگەیەنێت یان ببێتە هۆی ڕوودانی تاوان.

 

ئەمەش بزانە: پرۆژەکە بۆ سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و نووسین و دەربڕینی ڕا و بۆچوون نییە، بەڵکو بۆ رێگریکردنە لە ناوزڕاندن و تەشهیرکردن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ