دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتکردەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتکردەوە

دادگەی فیدراڵی عێراق- AA

ئاڤا نیوز


دادگای فیدراڵی عێراق ڕەتیکردەوە بڕیار لەسەر سکاڵایەک بۆ بەربژێربوونی شەعلان کرەیم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بدات، بە پاساوی ئەوەی پسپۆڕیی ئەوان نییە.


بۆچی گرنگە: لە ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، لەوکاتەوە ئەنجوومەنەکە بێ سەرۆکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکە لەلایەن هەریەک لە یوسف کیلابی، فالح خەزعەلی و حوسێن موئنس پێشکەشکرابوو، داوای دەکرد بڕیار لەسەر نادەستووریی بوون و هەڵوەشاندنەوەی بەربژێربوونی شەعلان کەریم بدرێت وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوکات دەرکردنی بڕیارێک بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دانیشتنەی بۆ هەڵبژاردنی شەعلان کرەیم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی دیکەی بەدەست بگات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتی شەعلان کرەیم لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

  

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: