حیزبێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

شەیری بکە لە:
حیزبێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

لۆگۆی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی

ئاڤا نیوز

بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی وەک حیزبێکی نوێ مۆڵەت وەردەگرێت و دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی چوارمانگ جیابوونەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی بە سەرکردایەتی کامیلی حاجی عەلی، مۆڵەتی کارکردنی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەستنی کۆنگرەی دامەزراندن حیزبەکە دەتوانێت بەشداری لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.


لێدوانی فەرمی: محەممەد بازیانی، گوتەبێژی بزووتنەوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا کۆنگرە دەبەستین و دەست بە ئامادەکاری دەکەین بۆ بەشداریکرن لە هەڵبژاردن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ