نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە

شەیری بکە لە:
بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای سووتانی - وێنە: ئاڤا

بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای سووتانی - وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات كە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و لە نزیكترین كاتدا بەڕووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی هەولێر، یەكێک بوو لەو دەیان بازاڕ و شوێنەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن باندێكی سەر بە پەكەكە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تەرخان کراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کاری خۆیان دەكەنەوە.

 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازاڕی قەیسەری 149 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە و بەهۆی ئەوەی شوێنێکی مێژووییە، بە هەماهەنگی یونسکۆ و بە شێوازی کلاسیکی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: