لە هەژدە ساڵدا بە سەرمایەی زیاتر لە 71 ملیار دۆلار پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە هەژدە ساڵدا بە سەرمایەی زیاتر لە 71 ملیار دۆلار پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

دیمەنی پرۆژەی ئێمپایەر - هەولێر

ئاڤا نیوز

 

هەرێمی کوردستان بەرەو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات هەنگاو دەنێت و تا دێت مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان ڕوو لە زیادبوون دەکات، هاوکات لە ٪90ی دەستی کار لە پرۆژەکان، کریکاری خۆماڵین.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو دا بە سەرمایەی زیاتر لە 71 ملیار دۆلار، پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی پیشەسازیی، بازرگانی، نیشتەجێبوون، گەشتیاری، تەندروستی، فێرکردن، کشتوکاڵی، وەرزشی، هونەری، خزمەتگوزاریی ئەنجام دراون.

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبیژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەریمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە مانگی هەشتی ساڵی 2006ەوە تاوەکو مانگی 11ی 2024، هەزار و 316 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە.

 

زانیاریی زیاتر: بەراورد بە هەژدە ساڵی ڕابردوو، لە ساڵی 2024 زۆرترین مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پرۆژەکان دراوە کە 179 مۆڵەتە، هاوکات سەرمایەی پرۆژەکان لەمساڵدا زیاترە لە سێ ملیار و 410 ملیۆن دۆلار.

 

بۆچی گرنگە: سێکتەری پیشەسازی بە سەرمایەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە پلەی یەکەم دێت، هاوکات لە سەدا 30 پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024 پێکدەهێنێت، ئەمەش کاریگەریی فرەچەشنکردنی داهات و ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ