ئاڤا نیوز
بەرپرس و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی بە ئەلیکترۆنیکردنی سەروەت و سامانیان پێدەناسێنرێت، ئەو کارەش بە هاوکاری کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر و دەستەی دەستپاکيی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: مەبەست لەم پرۆژەیە چڕبوونەوەی هەوڵەکانە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵيی، لەکاتێکدا عێراق لە لیستی 20 وڵاتە گەندەڵەکانە و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان کاری زۆر ماوە بۆ ڕێگریکردن لێی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێوڕەسمەکەدا دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان، ژمارەیەک لە وەزیرەکان، بەرپرسە ئیداری و حکومیيەکان، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری کونسوڵخانەکان ئامادەبوون، ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی پێناسەی بۆ گەندەڵيی کرد و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نەتەوەیەکگرتوەکانی لەبارەی گەندەڵی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لێدوانى فەرمی: ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەمووساڵێک فۆرم پڕدەکەینەوە بۆ بەرپرسە باڵاکان دەبێت سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرابکەن، بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا سیستەمێکی دیجیتاڵی دانراوە، تائێستا 230 کەیس دراون بەدادگە و 800 بۆ 900 کەیسیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من گەیشتە کەرکووک
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سوودانی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕۆڵی ئەمجارەی میلانیا ترەمپ لە کۆشکی سپی چی دەبێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات
7 تشرینی دووەم
جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن
7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
پێشبینی سیمپسۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا شكستی هێنا
6 تشرینی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەرهەمهێنانی غاز بۆ 410 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: کێشە بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 دروست نابێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی نۆژەنكردنەوەی كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمەکانی دانە غاز بە ڕێژەی 3٪ لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە