هێڵی ئاسمانی عێراقی داشکان لە تیکتی فڕۆکە بۆ چەند توێژێک دەکات

شەیری بکە لە:
هێڵی ئاسمانی عێراقی داشکان لە تیکتی فڕۆکە بۆ چەند توێژێک دەکات

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق - چەند گەشتیارێک

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ سەرجەم گەشتیاران دووپاتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، داشکاندن لە  نرخی تکتی فڕۆکە بۆ چەند توێژێک دەکات.

 

بۆچی گرنگە: بەشی زۆری ئەوانەی نەخۆشی سەخت هەیە یان خاوەن پێداویستی تایبەتن، پێویستە زوو زوو بۆ چارەسەر ڕوو لە وڵاتان بکەن. ئەمەش وادەکات بارگرانییەکی زۆرتریان بکەوێتە سەر، بەڵام ئەو بڕیارە هەندێک لەو بارگرانییەیان لەسەر کەمدەکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕایگەیاند:

- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن لەگەڵ هاوەڵی پلە یەکی، بۆ دووجار  لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژی 50%.

- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە بۆ ئەوانەی تووشبووی شێرپەنجەن لەگەڵ هاوەڵی پلە یەکی بە ڕێژەی 90% بۆ دووجار  لە ماوەی ساڵێکدا.

- داشکاندن لە نرخی بیلیتی فڕۆکە بۆ خانەنشینانی کارمەندانی دەوڵەت بە ڕێژەی 25% بۆ دووجار لە ماوەی ساڵێکدا.

- سەبارەت بە خزمەتگوزاری کورسی گەڕۆک (Wheelchair) ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرجەم کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەکاردێت و پارەکەشی بۆ ئەو کۆمپانیایانەیە نەک بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی، گەشتیاران سەرپشکن لەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن یان نا، هەروەها دەتوانن کورسی گەڕۆکی خۆیان بەشێوەیەکی خۆڕایی بەکار بهێنن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ خزمەتگوزارییەکە ببەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ