کۆمپانیای غازی باکوور بەهۆی لایکی پۆستێکی فەیسبووک هەڕەشە لە کارمەندەکانی دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمپانیای غازی باکوور بەهۆی لایکی پۆستێکی فەیسبووک هەڕەشە لە کارمەندەکانی دەکات

ئۆفیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیای غازی باکوور بە نووسراوێکی فەرمی هەڕەشە لە کارمەندەکانی دەکات کە لە سۆشیاڵ میدیا لایکی پۆستێکیان کردووە کە لە پۆستەکەدا ڕەخنە لە کارەکانی کۆمپانیاکە گیراوە.

 

 ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: لە نوسراوێکی فەرمی کۆمپانیای غازی باکووری سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراق کە لە بەرواری 16-12-2024ـدا دەرچووە، هۆشداری دراوەتە ژمارەیەک لە کارمەندەکانی کۆمپانیاکە، بەهۆی لایککردنیان بۆ پۆستێک کە ڕەخنە لە کارەکانی کۆمپانیاکە و یانە وەرزشییەکەی گرتووە.

 

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە هۆشداری داوەتە ئەو کارمەندانە کە دەبێت پابەندبن بە ڕێنمایی و یاساکان، لە داهاتوودا ئەمە دووبارە نەکەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر دووبارەی بکەنەوە، ڕێوشوێنی یاسایی توندتر بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: