تاڵیبان: بەهۆی بۆردوومانەکانی پاکستان 46 کەس کوژراون

شەیری بکە لە:
تاڵیبان: بەهۆی بۆردوومانەکانی پاکستان 46 کەس کوژراون

دیمەنی هێرشەکەی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان

ئاڤا نیوز

 

شەوی ڕابردوو پاکستان چوار شوێنی لە ناوچەی بەرماڵی سەر بە پارێزگای پاکتیتا لە ئەفغانستان بۆردوومانکرد. لە ئاکامدا 46 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە هاوینی 2021،  گرژییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەی سەندووە، ئیسلام ئاباد گرووپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ئەفغانستانەوە هێرش دەکەنە سەر خاکەکەی.

 

لێدوانی فەرمی: وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 46 کەس کوژران".

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لەبارەی ‌هێرشەکەوە هەڕەشە دەکات و دەڵێت، "میرنشینی ئیسلامی ئەم کارە ترسنۆکانە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە، بەرگریکردن لە خاک و سەروەری خۆی بە مافێکی خۆی دەزانێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ