کۆشکی سپی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ  ئاگربەستی غەززە نییە

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ  ئاگربەستی غەززە نییە

جۆن كێربی- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نییە.


بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانەی جۆن کێربی گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا دوای ئەوە دێت جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا گوتی ئیسرائیل ڕازی بووە بە"ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە" لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان.


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاگربەستی کاتیی غەززە، ئەمریکا لەگەڵ ئاگربەستێکی کاتییە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، بەڵام، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە ئارادا نییە.


بۆچونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەردوامین لە بەرگریکردن لە گوشارەکان بۆ وەستاندنی پێشوەختەی هێرشەکانمان لە غەززە، ئەمەش بە پاڵپشتی جەماوەری ئەمریکا دەبێت، کە یارمەتیدەرمانە لەسەرکەوتنمان بەسەر حەماس.


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، نزیکەی 30 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ