بەهۆی بەفرەوە قوتابخانەکانی سلێمانی بۆ دەوامکردن سەرپشک دەکرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی بەفرەوە قوتابخانەکانی سلێمانی بۆ دەوامکردن سەرپشک دەکرێن

دیمەنی سپی پۆش بوونی سلێمانی- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە سلێمانی بەفر و بایەکی بەهێزە، پەروەردەکانی پارێزگاکە  قوتابخانەکانیان سەرپشک کردووە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو، لە بەشێک لە قوتابخانەکانیش پشوو ڕاگەیێنراوە.


بۆچی گرنگە
: ئامانجی بڕیارەکە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانە کە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان دراوە، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو، پشوو ڕابگەیێنرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە: ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە، دەتوانن بیکەنە پشوو. 

قایمقامیەتی قەزای قەرەداغیش ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەمان پشووی فەرمییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان