ئێران ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سووریا درێژ کردەوە

شەیری بکە لە:
ئێران ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سووریا درێژ کردەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانی ئێران، وێنە: IRANA

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن دەستەی تەحریرولشام، ئێران بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی بۆ سووریا ڕابگرێت و ئێستاش جارێکی دیکە ڕاگرتنی گەشتەکانی درێژکردەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن پورفەرزانە، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی بتوانین گەشت بۆ وڵاتێک بکەین پێویستمان بە ڕەزامەندی چوونە ناو ئەو وڵاتە هەیە، هەر بۆیە گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەمان تا کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ڕادەگرین.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە دەستەی فڕۆکەوانی ئێران لە دوای 22-1-2025وە گەشتەکانی بۆ سووریا ڕێکبخات. 
 
لەلایەکی دیکەوە: ئیسماعیل بەقائی،  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران ئێستا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتدار لە سووریا نییە، هۆشداریشی دا کە ئێرانییەکان لەم ماوەیەدا خۆیان لە گەشتکردن بۆ سووریا بەدوور بگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ