لە تەقینەوەکەی تورکیا 12 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە تەقینەوەکەی تورکیا 12 کەس کوژران

ناوچەی تەقینەوەکەی ڕۆژئاوای تورکیا

ئاڤا نیوز

 

تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی ڕوویدا و بەهۆیەوە 12 کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. 

 

لێدوانە فەرمییەکان: ئیسماعیل ئۆستائۆغڵو, پارێزگاری بەڵکئەسیر ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەکەیان ڕوویداوە و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. 

 

پارێزگاری ئەو ناوچەیە بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندووە، ڕووداوەکە لە شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای بەڵکئەسیر ڕوویداوە و سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە. 

 

عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و هێشتا هۆکارەکەی دیارینەکراوە. سێ کەسی دیکەش برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست ڕایگەیاند، سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە بڕوا بە هیچ پڕوپاگەندەیەک مەکەن و تەنیا چاوەڕوانی ڕاگەیێنراوی فەرمی دەزگا فەرمییەکان بن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ