حووسییەکان 20 هاووڵاتیی ئیسرائیلیان بریندار کرد

شەیری بکە لە:
حووسییەکان 20 هاووڵاتیی ئیسرائیلیان بریندار کرد

حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکیان ئاڕاستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کرد

ئاڤا نیوز


بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە حووسییەکانی یەمەن مووشەکێكی سمارتیان ئاڕاستەی ناوەڕاستی تەلئەڤیڤ کرد و بەهۆیەوە 20 کەس برینداربوون.

 

وێنە گەورەکە: حووسییەکانی یەمەن جارێکی دیکە هێرشی فراوانی مووشەکی و درۆنیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووەتەوە و لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانیانەوە زیانی گیانی و ماددیان بە ئیسرائیل گەیاندووە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: بەهۆی هێرشی مووشەکی حووسییەکانەوە 20 کەس برینداربوون و بەشێکیان دوای چارەسەری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراون. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: شەوی دووشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند:" بەڵێن بێت هێرشی تووند دەکەینە سەر حووسییەکان و لەناویان دەبەین، بە جۆریک نەتوانن جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر خاکی ئیسرائیل.

 

ئەمەش بزانە: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل سێ جار بە چڕی حووسیەکانی یەمەنی بۆردومان کردووە و زیانی زۆری پێگەیاندوون و حووسیەکانیش زیاتر لە 170 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ