عومەر شێخ مووس: پێویستە كورد لە ڕۆژئاوا مەرجی قورسی نەبێت و سنگفراوان بێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
عومەر شێخ مووس، سیاسەتمەداری ناسراوی كورد، لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاڤا میدیا بەوردی باس لە دۆخی ئێستای كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا دەكات و دەڵێ: ئەوەی ئێستا هەیە لە سووریا، دەرفەتێكی مێژووییە بۆ كورد و نابێت لەدەستی بدات.
لێدوانی فەرمی: عومەر شێخ مووس، سیاسەتمەداری ناسراوی كورد بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێویستە لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژائاوای كوردستان زوو یەكبگرن و یەكدەنگ بن، شاندێك پێكبهێنن بۆ ئەوەی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن بچێتە دیمەشق و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەت و دەسەڵاتی تازەی سووریا بكات بۆ ئەوەی بەزووترین كات مافەكانی كورد بەدەستبێت.
لەلایەكی دیكەوە: عومەر شێخ مووس ڕێنوێنیی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات كە لە دانوستاندن سینگفراوان بن و مەرجی قورس دانەنێن، هاوكات داواش دەكات پێویستە لەنێوان یەكتر لاپەڕەی تازە هەڵبدەنەوە و دەست بە قۆناغێكی نوێ بكەن.
ئەمەی خوارەوە دەقی گفتوگۆكەی ئاڤایە لەگەڵ عومەر شێخ مووس:-
ئاڤا میدیا: بەڕێزت ماوەیەكی درێژ پێش ئێستا پێشبینی كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدت كردبوو، ئێستا خوێندنەوەی گشتیی تۆ سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا و داهاتوو چییە؟
عومەر شێخ مووس: وەك بابەتی كەوتن و ڕووخانی دیواری بەرلین، كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد بە كاتێكی وا خێرا چاوەڕواننەكراو بوو، هەر كەسێك بڵێت چاوەڕوانكراو بوو ڕاست ناكات، ئێمە چاوەڕوان بووین لە كاتێكی دوور و درێژدا ڕژێمەكە بكەوێت نەك وەها خێرا و زوو، مەرجەكانی كەوتن و كۆتایی ڕژێمەكە هەبوون، ئێمە دەمانگوت ڕەنگە چەند ساڵێكی دیكە ڕووبدات بەڵام ئەوەی كە بە هەفتەیەك ڕووی دا چاوەڕواننەكراو بوو، ئەمەش مژدەیەكی خۆش بوو بۆ گەلی كورد و تەواوی گەلانی سووریا، هیوادارم ببێتە هۆی گۆڕانكاریی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئاڤا میدیا: لێكدانەوەت بۆ دۆخی ئێستای كورد لە سووریا چۆنە؟ دەپرسین ئایا كورد خۆی چۆن و بە چ لایەكدا یەكلابكاتەوە و چۆن خۆی پێناسە بكات؟ بەشێك لە كوردانی ڕۆژئاوا پرسی كورد لەنێو هەسەدەدا دەبیننەوە و بەشەكەی دیكەشیان دەڵێن پرسی كورد جیاوازە لە بابەتی هەسەدە.
عومەر شێخ مووس: من بە ئەزموونی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستپێدەكەم، كاتێك كە شۆڕش لە ئێران سەریهەڵدا، هەموو هێزە سیاسییەكانی وڵاتەكە كۆبوونەوە و شاندێكیان دەستنیشان كرد و چوون دانوستاندنیان لەگەڵ دەسەڵاتی تازەی ئێران كرد، لە باشووری كوردستانیش لە ساڵی 1987دا، بەرەیەكی كوردستانی پێکهێنرا، لەو كاتەی كە ڕژێمی سەددام حوسێن ڕووخا لە ساڵی 2003، بەرەی كوردستانی شاندێكی بۆ بەغدا نارد و ڕۆڵێكی گرنگی بینی لە پاشەڕۆژی عێراق وەك دەوڵەت و دەستوور و حكومڕانی، ئەو دوو ئەزموونە پێمان دەڵێ كە لە ڕۆژئاوای كوردستانیش هێزێكی باش هەیە چ هەسەدە یان ئەنەكەسە چ هێزەكانی دیكە، ئەمانە دەتوانن بە سینگێكی فراوان لەگەڵ یەكتر دانیشن و گفتوگۆ بكەن، پلاتفۆڕمێكی یەكگرتوو داڕێژن و شاندێك دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ناوی گەلی كورد بچن دانوستاندن لە شام بكەن.
ئاڤا میدیا: دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان چۆن بێت؟
عومەر شێخ مووس: ئەوەی بەلای منەوە زۆر گرنگە ئەوەیە لایەنە كوردییەكان سینگفراوان بن و خاڵ لەسەر یەكتر تۆمار دانەنێن، بەرژەوەندیی گەلی كورد وا دەخوازێت زوو دەست بە دانوستاندن و گفتوگۆ بكرێت، بۆ ئەوەی كورد داواكارییەكانی خۆی لە كاتێكی زوودا نیشانی حكومەتی تازەی سووریا و هەموو جیهان بدات، بەتایبەت كە ئێستا وڵاتان بە پرسی كورد ئاشنان و كورد لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا ڕۆڵی بەرچاو بوو، ئێستا كورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانیی دەكرێت، پێویستە كوردانی ڕۆژئاواش لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بن، خاڵی ئەرێنی ئەوەیە كە هەندێك هێزی زلهێزی وەك ئەمریكا و فەڕەنسا لە گۆڕەپانەكەن و ئامادەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی نێوەندگیری و ناوبژیوانی بگێڕن، بەپێی ئەو ئەزموونەی كە هەمانە پێویستە دانوستاندنەكان بەشێوازی نهێنی و شاراوە بەڕێوەبچن، هاوكات پێویستە كورد مەرجی قوڕسی نەبێت و نەرمی بنوێنێت، خەڵك چاوەڕوانی ئەوەیە كە هێزە كوردییەكان زوو دەست بە دانوستاندن بكەن.
هەندێك هێزی كوردی هەن كە دەڵێن ئێمە ناچین بۆ دانوستاندن لەگەڵ شام، بەڵكو دەبێت شام بێت دانوستاندن لەگەڵ ئێمە بكات، من پێیان دەڵێم ئەوە بۆچوونێكی زۆر هەڵەیە، چونكە بڕیارەكان سەبارەت بە داهاتووی سووریا لە شامەوە دەدرێن، هاوكات دەبێت هێزەكان قەبارە و هێزی خۆیان بزانن، دەشبێت هێزە كوردییەكان ئەوە بزانن كە ئەگەر زوو دەستبەكار نەبن ئەو دەرفەتە مێژووییەی كە هەیە لەدەستی دەدەین.
ئاڤا میدیا: دەبێت چی بكرێت بۆ ئەوەی هێزە كوردییەكان بەتایبەت هەسەدە و ئەنەكەسە گفتوگۆ بكەن و بگەنە ڕێككەوتن، چەند هەنگاوێك پێویستە بۆ یەكدەنگبوونی كورد لە ڕۆژئاوا؟
عومەر شێخ مووس: هەروەك گوتم پێویستە هەردوو لایەن نەرمییەكی زۆر بنوێنن، هاوكات پێویستە لاپەڕەیەكی تازە هەڵبدەنەوە و لە خاڵێكی تازە دەستپێبكەنەوە، هاوكات بوونی ئەمریكا و فەڕەنسا وەك دوو هێزی نێوەندگیر هاوكارێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی هەردوو لایەن نەرمی بنوێنن و زوو بگەنە ڕێككەوتن، پێویستە هەردوولا واز لە داخوازییە تایبەتەكانی خۆیان بهێنن و هەموو ئامانجیان سەركەوتنی گەلی كورد بێت، نابێت ئەنەكەسە لەژێر گوشاری توركیادا بمێنێت كە هان دەدرێت نزیكی هەسەدە نەكەوێت، هاوكات هەسەدەش كە دانوستاندنیان لەگەڵ قەندیل هەیە، هەندێك كادیری پەكەكە لەنێو هەسەدەیە دەبێت سیاسەتێكی ڕوون نیشان بدەن.
ئاڤا میدیا: بە دیدی تۆ پەكەكە دەسەڵاتی لە ڕۆژئاوای كوردستان هەیە؟
عومەر شێخ مووس: بەڵێ پەكەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان هەیە و نكۆڵیشی لێ ناكرێت، هەسەدە ئاشكرای كردووە لە كاتێكی سەختدا پێویستیان بە كادیرانی پەكەكە بووە هاوكار و هاوسەنگەریان بن، بەڵام ئێستا ئەو سەختییە نەماوە و پێویستە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش خودی مەزڵوم عەبی لە لێدوانەكانیدا لە ڕۆژانی ڕابردوو دانی پێدانا.
ئاڤا میدیا: چۆن دەڕوانییە لێدوانەكانی ئەم دواییەی مەزڵوم عەبدی؟
عومەر شێخ مووس: بێگومان بەهۆی ئەوەی ڕەوشەكە گۆڕاوە و دەرفەتێكی مێژوویی بۆ كورد هاتووەتە پێش، پێویستە كورد بەگشتی هەڵوێستی نوێی هەبێت و بە چاوێكی دیكە لە دۆخەكە بڕوانێت، ئەو لێدوانانەی مەزڵوم عەبدی ئەرێنین.
ئاڤا میدیا: ئەمریكا، هەسەدە بە هاوپەیمانی خۆی دەبینێت بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا، ئاخۆ واشنتن دەتوانێ گەرەنتی كورد بكات لە داهاتووی سووریا؟
عومەر شێخ مووس: گەرەنتی زۆر ئەستەمە، بەڵام ئەوە ڕوونە كە ئەمریكا و هەموو وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا و جیهان بەگشتی داوا دەكەن كە ڕێز لە مافی كوردان بگیرێت و مافەكانیان بپارێزرێت و نوێنەرایەتییان لە داهاتووی سووریا هەبێت.
ئاڤا میدیا: پێتوایە ئیدارەی ترەمپ سیناریۆكانی 2018 و 2019 لە عەفرین و گرێسپی و سەرێكانی دووبارە بكاتەوە.
عومەر شێخ مووس: توركیا دەخوازێ كە كورد بە دەستبەتاڵی لە هەموو پرۆسەی گۆڕانكاریی سووریا دەربچێت، بەڵام ڕای گشتیی جیهانی و ئەمریكا و ئەورووپا ئەوە قبوڵ ناكەن هەتا سەرۆكی ڕووسیاش لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە كە دەبێت مافەكانی كورد لە سووریا بدرێن، هاوكات دەوڵەتی چینیش گوشاری لە توركیا كردووە سەبارەت بە مافەكانی گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاڤا میدیا: بەرپرسانی توركیا هەركاتێك ناوی هەسەدە دەهێنن دەڵێن تیرۆریست و پەكەكەیە، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەحمەد شەرع سەبارەت بە هەسەدە لێدوانێكی دا و نەیگوت تیرۆریست، بەڕای تۆ توركیا یاخود حكومەتی نوێی سووریا بڕیار لەسەر هەسەدە دەدات؟
عومەر شێخ مووس: بێگومان حكومەتی تازەی سووریا بڕیار دەدات، هەرچەندە توركیا هەوڵ دەدات كە قسە و دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموواندا بسەپێنێت، ئێستا لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریكا ناكۆكە، لەلایەك توركیا هەوڵی پرۆسەی ئاشتی دەدات لە توركیا لەلایەكی دیكە هەڵوێستی بەرامبەر بە هەسەدە و پەكەكە توندە.
ئاڤا میدیا: نووسینەوەی دەستوور قۆناغێكی هەستیارە بۆ كورد، ئەگەر كورد چوو بۆ دانوستاندن لە دیمەشق، دەبێت داوای چی بكات كە لەنێو دەستوور جێگەی بۆ بكرێتەوە؟
عومەر شێخ مووس: دەبێت كورد تەكنیكی دانوستاندن بەكاربهێنێت و سەرەتا باس لە فیدڕاڵیەت و پاشان پرسی لامەركەزییەت بوروژێنێت و وەك دوایین دەستكەوت قبوڵی بكات، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت كە ئێستا چەند ناوچەیەكی دیكەی سووریاش داوای هەرێم دەكەن، ئەمەش زەمینەی خۆش كردووە كە دەستووری سووریا بەتەواوی گۆڕانكاری بەسەردا بێت، ئەحمەد شەرع خۆی دەڵێت كە دژی فیدڕاڵییەت نین ئەگەر گەلی سووریا بخوازێت، بەڵام ئەوەی گرنگە كورد لە دەستووردا جێی بكاتەوە مافی زمانە هاوشێوەی عێراق كە چۆن لە دەستووردا چەسپاوە زمانی كوردی زمانێكی فەرمییە لە عێراق، لە سووریاش بە هەمانشێوە بێت.
ئاڤا میدیا: بە ڕای تۆ دەبێت لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە چ شێوازێك هاوكاری لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بن، بەتایبەت لە پرسی دەستوور و دانوستاندندا؟
عومەر شێخ مووس: ئەوەندەی من بیزانم، حكومەت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا كەمتەرخەم نەبوونە، بێگومان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاواش دەتوانن سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگرن، بەتایبەت لە بابەتی دەستوور، بەڵام ئەوەی پێویستە ئێستا بكرێت ئەوەیە كە لەڕووی ئابوورییەوە هاوكاریی ڕۆژئاوای كوردستان بكرێت و سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بكرێنەوە، هاوكات پێویستە هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانن بۆ ئەوەی بەپێی خواستی خۆیان بگەڕێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كەسەی مانگێك پێش ئێستا لە هۆتێلێكی هەولێر تەقەی كرد دەستگیر كرا
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە پارەی كارمەندانی کۆمیسیۆن دەنێردرێت؛ کەی دابەش دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێمە هەنیەمان لە تاران کوشت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سلێمانی بەردەوامە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گەندەڵییەکی بەنزیخانەکانی کوردستان و بەتایبەت هەولێر ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
23 کانوونی یەکەم
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كەسەی مانگێك پێش ئێستا لە هۆتێلێكی هەولێر تەقەی كرد دەستگیر كرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سلێمانی بەردەوامە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: لەگەڵ ئەنەکەسە ڕێککەوتین خێرا کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانمان لە بەنداوی تشرین تێکشکاند
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کارمەندانی ڕۆژانەی کارەبای گەرمیان دەکات