وتەبێژی پنتاگۆن بۆ ئاڤا: 1100 سەربازمان ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

شەیری بکە لە:
وتەبێژی پنتاگۆن بۆ ئاڤا: 1100 سەربازمان ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی پنتاگۆن بۆ ئاڤا: 1100 سەربازمان بۆ ماوەیەکی کاتی ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەرکیان پاراستنی بنکەکان و گواستنەوە و چاککردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانە.

 

لێدوانی فەرمی: پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا 2000 سەربازمان جێگیرکردووە. هاوکات زیادکردنی هێز لە ناوچەکە پەیوەستە بە زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرکاتێک مەترسی لەسەر هێزەکانمان زیادبێت، ئێمە ژمارەی سەربازەکانمان زیاد دەکەین.



پاتریک ڕایدەر، ئەوەشی خستەڕوو، لە عێراق 2500 سەربازمان هەیە کە ئەرکیان پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تێکشکاندنی داعشە، هەروەها ژمارەیەک کارمەندی دیکەمان بۆ ماوەیەکی کاتی لەو وڵاتە دەمێننەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ