پارێزگاری هەولێر: هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەولێر دەڵێت هەرکەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکيی: نزیک کاتژمێر 07:00 ئێوارەی شەوی ڕابردوو 27-02-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی سەدان دووکان و 20 کەس بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە گەیێنرانە نەخۆشخانە و نزیکەی 75% ی کەلوپەلی ئەو دووکانانەی ئاگرەکە گرتبوونیەوە سووتاون.


لێدوانی فەرمی:  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لەنزیکەوە سەردانی بازاڕی لەنگەی کرد لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕایگەیاند: " تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".


 زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکەوە 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون و توشی تەنگەنەفەسی بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆری دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵکی لە بازاڕەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زەحمەت توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.  


بۆچی گرنگە: تائێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان