وێنەی مەزڵوم عەبدی و شاندی ئەنەکەسە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی یەکخستنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و چوونیان بۆ دیمەشق بە یەک پاکێج، ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی کۆ دەبنەوە.
وێنەگەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا 'ئەنەکەسە' لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە شاری حەسەکە، کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوایین پێشهاتەکانی سووریا، پاراستنی ناوچە کوردییەکان و یەکخستنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دانوستانەکانی دیمەشق، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە هەریەک لە، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا گوشارەکانیان لەسەر هێزە کوردییەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کردووە تا بەیەک شاند و گوتارێکی یەکگرتووی بەرەو دیمەشق بەرێبکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو بریکاری مۆساد نهێنی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەکان ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی هاوخەمی لە سوودانییەوە بۆ گەلی کورد
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکاندنی 20٪ی سزای سەرپێچی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کارمەندانی ڕۆژانەی کارەبای گەرمیان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی هاوخەمی لە سوودانییەوە بۆ گەلی کورد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی سەری ساڵ ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر