شاندێکی باڵای سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە

شەیری بکە لە:
شاندێکی باڵای سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە

ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا و ئاڵای وڵاتی سعودییە

ئاڤا نیوز 

شاندێکی باڵای سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە 8ـی دیسمبەر چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن، دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرع حکومەتێکی ڕاگوزەری پێکهێنا. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێک کە تەلەفزیۆنی عەرەبیەی سعودییە بڵاویکردەوە، شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعودییە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردووە لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هێشتا بەرپرسانی سعودییە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە سەردانی شاندی وڵاتەکەیان بۆ سووریا بڵاونەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ