سبەی دوایین وادەی گەڕانەوەی داهاتە بۆ گەنجینەکان

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سبەی دوایین وادەی گەڕانەوەی داهاتە بۆ گەنجینەکان

وێنەی پارەی و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەشێکی زۆر لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییان بڵاوکردووەتەوە بەهۆی تەواوبوونی ساڵی داراییەوە، سبەی دوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی چیتر هاووڵاتییان ناتوانن باج و سزاکانیان ڕادەست بکەن تا دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە 15-12-2024 هەژماری خەرجی دارایی دادەخات، هەژماری داهات تاوەکو 31-12-2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە کە لە 25-12-2024 دەست پێدەکات سبەی دوایین وادەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکان داهاتەکانیان بگەڕێننەوە گەنجینەکان.

 

لێدوانی فەرمی: سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: "24ـی مانگ کۆتا وادە دەبێت و پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکان داهاتیان بگەڕێنەوە گەنجینەکان لەوێشەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت لە 31-12-2024 هەژماری کۆتایی ساڵ دادەخرێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە داشکانیان لە قەرز و کرێیەکان کردووە تەنیا دوو ڕۆژیان لە بەردەم ماوە  بۆ ئەوەی لەو داشکاندنانە سوودمەند ببن کە پێشتر کراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ