هۆشیار زێباری: حەلبووسی و هەندێک سیاسەتمەدار هەوڵی نغرۆكردنی عێراق دەدەن

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: حەلبووسی و هەندێک سیاسەتمەدار هەوڵی نغرۆكردنی عێراق دەدەن

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، سەرۆکی لەکار دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق و هەندێک سیاسەتمەدار سەرکێشی دەکەن بۆ "نغرۆكردنی عێراق لە قەیران"، جەختیش دەکاتەوە کە لە بەرامبەردا جوڵەیەکی سیاسی هەیە بۆ پاراستنی ئەزموونی وڵاتەکە و دوورخستنەوەی لە مەترسییەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکار دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق سەرەتای ئەم مانگە سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، سەردانەکە پرسیاری لەسەر ئامانجی چوونی حەلبووسی بۆ واشنتن دروستکرد بەتایبەت کە ناوبراو هیچ پێگەیەکی دەوڵەتی نییە، هەندێک لایەنیش ناوبراو بە هەوڵدان بۆ دروستکردنی قەیران لە عێراق تۆمەتبار دەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا جوڵەیەکی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ بەدوورگرتنی وڵات لە مەترسییەکان و کەوتنەناو گەردەلوولی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵاتی عەرەبی یان ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەوانیش لەگەڵ ئەوەن بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت و پشتیووانی حکومەت بکرێت بۆ پاراستنی ئەزموونەکە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەرامبەریشدا هەوڵێکی چڕوپڕ هەیە لەلایەن هەندێک سیاسەتمەدار کە لەڕووی داراییەوە سوودمەندبوون و سەرکێشن بۆ "نغرۆكردنی عێراق لە قەیران لەسەرووی هەمووشیانەوە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، لەجێگەی ئەوەی ئەوان پڕۆژەیەکی نیشتمانی گشتگیر پێشکەش بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی کاروانەکە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: