عێراق لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران جیاکاری لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلاری ئەمریکی و دیماری عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەستپێکردووەتەوە، بەڵام بە ژمارەیەکی کەمیی گەشتیاران دەدرێت و ژمارەکەش دیاریکراوە، ئەمەش بە گەندەڵی و جیاکاری بەرامبەر خەڵکی کوردستان دادەنرێت لەکاتێکدا لە عێراق بە سەرجەم گەشتیاران دەدرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ساڵێک و سێ مانگ لە وەستانی، ماوەی 40 ڕۆژە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە، گەشتیاران لەکاتی گەشتکردندا دەتوانن تاوەکو سێ هەزار دۆلار '30 وەرەقە' بە نرخی فەرمی لە بانکێکی چوارچێوەی بانکی ناوەندی وەربگرێت، واتە گەشتیاران 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ڕۆژانە 40 بۆ 50 گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێر دۆلار بە نرخی فەرمی دەکڕن، کەمیی ڕێژەکەش بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق بۆ ئەو پشکە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی بۆ بانکی TBI دیاریکراوە".
لەلایەکی دیکەوە: لە فڕۆکەخانەی سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر، دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەدرێت و ڕۆژانە لە 50 کەس تێپەڕ ناکات. بەڵام لە پارێزگاکانی عێراق بە سەرجەم گەشتیاران دەدرێت و هەر گەشتیارێک ڤیزا و پێداویستییەکانی تەواو بێت پێی دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە وڵاتی ئێران ناگرێتەوە، واتا ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن ناتوانن لێی سوودمەند بن. هەر گەشتیارێکیش دەتوانێت مانگانە تەنیا یەکجار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر کارەکانی تاوەکو ساڵی نوێ ڕادەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامەی فەرمانبەرانی پەروەردە چارەسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت و مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەكان: زیانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە دەریای سوور 313 ملیۆن دۆلارە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سکاڵایەک لە عێراق دەبەنەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 21 کانوونی یەکەم
نرخی بەنزینی نۆرماڵ چی لێدێت؟