پرۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە

شەیری بکە لە:
پرۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە

کارکردن لە ڕێگەی نێوان کۆیە - هەولێر

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوو بەردی بناغەی ڕێگای هەولێر - کۆیەی دانا، ئێستا کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردووە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە گوژمەی 560 ملیار 433 ملیۆن و 225 هەزار دینار، پرۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى سنوورى شارى هەولێرە و درێژیەكەی نزیكەی 40 كیلۆمەترە.

 

لێدوانی فەرمی: پێشتر د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دەست بە فراوانکردن و تەواوکردنی قۆناغی یەکەم و دووەمی ڕێگاکە دەکرێت و دیزاینێکی تایبەتی هەیە، هاوکات لەبری فوڵکەکانی سووڕانەی ئاسایی، بەرزە پرد بەکاردێت و ئاڤا میدیا زانیویەتی کە هەشت بەرزە پرد دادەنرێن.

 

ئەمەش بزانە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەمەش سوودی تەواوی بۆ هاونیشتمانیان دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ