سوودانی سەردانی شاری موسڵ دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەردانی شاری موسڵ دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە موسڵ، وێنە: INA

ئاڤا نیوز

 

محەممەد شیاع سوودانی بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری موسڵ بڕیارە ژمارەیەک پرۆژە بکاتەوە و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دیکەش دابنێت.

 

وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع، دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمە سێیەمین جارە سەردانی پارێزگای نەینەوا بکات، ئەمڕۆش بە یاوەرەی چەند وەزیرێک بڕیارە چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بریتییە لە بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دەستپێکردنی کار لە چەند پڕۆژەیەکی دیکە.

 

زانیاریی زیاتر: سوودانی لە سەردانەکەی بۆ موسڵ ژمارەیەک پرۆژە دەکاتەوە:- وێستگەی کارەبای گەیارە و دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکانی موسڵ کۆن هاوکات چاوی بە چەندین سەرۆک هۆز و کەسایەتیی موسڵی دەکەوێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ