ساتی بە ئامانجگرتنی یەکێک کۆگاکانی حووسییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە، سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوەندنی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەی و کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی ڕابردوو حووسییەکان بە مووشەک ناوەڕاستی تەلئەڤیڤیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە 16 کەس برینداربوون، لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا ئەمریکا چەند پێگەیەکی ئەو گرووپە چەکدارییەی لە ناو خاکی یەمەن بە ئامانج گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
• ئامانجی هێرشەکە لەکارخستن و لاوازکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکانە لەوانەش، هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی ئەمریکا لە باشووری دەریای سوور و گەرووی بابولمەندب و کەنداوی عەدن.
• چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکان و مووشەکی کرووزی دژە کەشتی لە دەریای سوور کراونەتە ئامانج.
• ئەم هێرشانە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆمە لە پاراستنی کارمەندە ئەمریکییەکان و هاوبەشە هاوپەیمانەکان، جگە لە هاوبەشە ناوچەییەکان و پاراستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی.
گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنی 2024\19\12، حووسییەکان بە دوو مووشەکی بالیستیک ئیسرائیلیان بۆردوومانکرد، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ئەو گرووپە لە لایەن ئیسرائیلەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
چین: ئەمریکا بە هاوکاریکردنی تایوان یاری بە ئاگر دەکات
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سکاڵایەک لە عێراق دەبەنەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕۆماننووسێکی کورد کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات دڕندەییە نەوەک شەڕ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نوێی "دەرەوە و بەرگریی" سووریا دیاریکران