ساڵی ئایندە ڕێبەری ئەلیکترۆنی گەشتیاری بە سێ زمان بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی دابینکردنی ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتیاران، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکدا هەماهەنگی کردووە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025 ڕێبەرێکی ئەلیکترۆنی گەشتیاریی بەردەست بکرێت، تەواوی زانیاریی لەسەر ناوچە گەشتیارییەکان لە خۆبگرێت بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
وێنە گەورەکە: گەشتوگوزار وەک بنەمایەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ساڵ دوای ساڵ قەبارەی ئابووری و بوونیادنانی پڕۆژەی گەشتیاری ڕوو لە هەڵکشانن، لە ماوەی کابینەی نۆیەم زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار قەبارەی وەبەرهێنانی گەشتیاریی بووە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ساڵی 2025 هەنگاوە پراکتیکییەکانی دروستکردنی ڕێبەری گەشتیاریی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و تەواوی ناوچە گەشتیارییەکان لەسەری تۆماردەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێبەرە ئەلیکترۆنییە کە بۆ هەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەست دەبێت کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، لەوانە:
ــ دابهزاندنی بێ بهرامبهر به ئهنتهرنێت.
ــ کارکردن بەشێوەی ئۆفلاین.
ــ ئاسانی گهڕان بەدوای شوێنه گهشتوگوزارییەكان.
ــ دیاریکردنی مەودای دووریت لە شوێنە گەشتیارییەکان.
ــ نرخی کاڵا و خواردنەکان.
ــ ههڵسهنگاندنی گهشتیار دهربارهی شوێنهكان.
ــ بە زمانەکانی کوردی، عهرهبی و ئینگلیزی بەردەست دەبێت.
ـ نوێكردنهوه بەخۆڕایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: زێلینیسکی بە ئووسامە بن لادن دەچوێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەردانی شاری موسڵ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی گەشتیاریی پێشکەوتوو لە دهۆک دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی گەشتیاریی پێشکەوتوو لە دهۆک دروست دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی ڕێنمایی دەدات بەو هۆڵانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵ ڕێکدەخەن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: دەمانەوێت بەشێک بین لە سوپای سووریا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فڵای ئەربیل لەبارەی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی لە کڕواتیا ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر زیاتر لە 700 هەلی کار پێشکەش بە گەنجان کران