جادووگەرێک لە هەولێر: دەتوانم بە جادوو خەڵک بکوژم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

چەند ڕۆژێکە لە سناپ چات کەسێک  لە هەولێر پەیدا بووە دەڵێت جادووگەرە و هەر بە جادوو دەتوانێت خەڵک بکوژێت، مامۆستایەکی ئایینیش دەڵێت هیچ کەسێک باوەڕی پێنەکات.


چیرۆکی سەرەکی: جادووگەرەکە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: سیحری کوشتن بە زەمان، واتا بە گەرەنتی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و  پۆلیسی ئاگادار کردەوە، پۆلیسیش وتی هەر لە ئێستاوە دەست بە بەدواداچوون دەکەن و هەر دەیدۆزنەوە. کاری جادووگەرەکە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی فێڵکردن و بە ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت.


لەلایەکی دیکەوە: مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، تکایە کەس باوەڕی پێنەکات، ئەسڵ و ئەساسی نییە، ژیان و مردن بەدەستی خوایە، ئەم کەسانە بە ناوی ئایینەوە خەڵک دەخەڵەتێنن و فێڵیان لێ دەکەن بەتایبەت ژنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ