ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و بلینکن

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و بلینکن

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن جەخت لەسەر گرنگی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن "جەختیان لە گرنگی هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئاسایشی ناوچەکە، بەها هاوبەشەکانیان و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ کردەوە". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بلینکن پشتگیریی خۆی بۆ هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لەپێناو پێشخستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووریی ناوچەکە.

 

زانیاریی زیاتر: بلینکن باسی لە گرنگی بەشداریی کورد لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربازیی ئەمریکا و عێراق کرد، کە کاریگەری لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ دووشەممە 27-02-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە، سەبارەت بە چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ