لە باکووری کوردستان 40 کەس بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەکەکە دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە باکووری کوردستان 40  کەس بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەکەکە دەستگیر دەکرێن

هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە لە تورکیا، وێنە: AA

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە 19 شاری تورکیا 40 کەس بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەکەکە دەستگیر کراون.

 

وێنە گەورەکە: پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە باکووری کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە بەبیانووی جۆراوجۆر دەستگیر دەکرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنی گورز-30 بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارەکان، لە 19 شاری باکووری کوردستان و تورکیا 40 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون و لایەنگری پەکەکە دەستبەسەر کراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوەخۆ تورکیا، ئەوانەی دەستبەسەرکراون  تۆمەتبارن بە کۆکردنەوە و ناردنی پارە بۆ پەکەکە، بەشداربوون لە چالاکییەکانی ئەو گرووپە. 

 

ئەمەش بزانە: لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر کۆمەڵێک چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: