ئێران کوژرانی دیپلۆماتکارێکی لە سووریا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئێران کوژرانی دیپلۆماتکارێکی لە سووریا ڕاگەیاند

باڵیۆزخانەی ئێران لە وڵاتی سووریا

ئاڤا نیوز

 


وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوژرانی یەکێک لە دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق لە هێرشێک ڕادەگەیێنێت و بەرپرسیاریێتییەکەشی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر بۆ سەرلەنوێکردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئێران مەرجی هەبوو، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: چەند مەرجێکمان هەن، کە سەرەکیترینیان دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتیی کارمەندەکانمانە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دیپلۆماتکارێكی باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق کە بەهۆی هێرشێکی "تیرۆریستییەوە" بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

 

زانیاریی زیاتر: دوابەدوای کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسەد چەندین وڵات باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیان لەو وڵاتە کردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران باڵیۆخانەکەی بە داخراوی هێشتووەتەوە.

 

كاریگەریی و لێكەوتەكان: وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیاریێتی کوژرانی ئەو دیپلۆماتکارەیان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: