کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە

بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنی هەینی شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان دروستبوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکەین بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوام بێت و هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕیژەی بارانبارین لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:-

 

هەولێر 7.2 ملم 
شەمامک 7.6 ملم
پیرمام 5.4 ملم
سلێمانى 8.6 ملم
چەمچەماڵ 7.5 ملم
دهۆک 1.4 ملم
زاخۆ 2.3 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.4 ملم
بازیان 9.2 ملم
دەربەندیخان 5.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵەبجە 3.6 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کەلار 5.4 ملم
خەبات 7.2 ملم
مانگیش 0.4 ملم
مەیدان 7.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 5.2 ملم
قەڵادزێ 1.0 ملم
کەرکووک 9.2 ملم
دووز 5.8 ملم
خانەقین 4.0 ملم

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: