سەرۆک بارزانی: ئەگەر بارەگای مۆساد لە هەولێر هەبووایە ئێران بوێری نەبوو هێرشی بکاتە سەر
- کوردستان
- 27 شوبات
چاوپێکەوتنی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ڕادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی فهرهنسیدا
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەڵێت "بەردەوام پاساویان بۆ ئەو هێرشانە بوونی بارەگای مۆسادە لە هەولێر، من دڵنیام ئەگەر بارەگای مۆساد هەبووایە ئێران بوێری نەبوو هێرشی بکاتە سەر".
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی فهرهنسی کردووە، ڕۆژی سێشەممە 27-02-2024 چاوپێکەوتنەکە بڵاوکرایەوە، سەرۆک بارزانی وەڵامی چەند پرسیارێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەت و ناوچەکە بەگشتی دایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنەکە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا گوتی "ئەوە پسپۆڕی حکومەتی ناوەندی و دەزگا پەیوەندیدارەکانە، نەک پسپۆری گرووپە چەکدارەکان، تاوەکو ئەوان بڕیار بدەن، ئەوە پرسێکی چارەنووسسازە، پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکان، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە تاکلایەنە بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دۆستەکانی کورد سەرۆک بارزانی دەڵێت "چیاکان و کۆمەڵێک خەڵکی زۆریش هەن کە دۆستی کوردن، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و ڕۆژئاوایی سوپاس بۆ خوا دۆستی زۆرمان هەن".
درێژەی گوتەکانی سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی فهرهنسی
سەبارەت بە دۆخی عێراق و حکومەتەکەی سوودانی:
• سوودانی دەیەوێت ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت واژۆ کراوە جێبەجێ بکات، بەڵام ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە.
• هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت بەربەست بۆ کارەکانی حکومەتی ناوەندی درووست بکەن.
• ئێمە نیگەرانین لە دۆخەکە، دیموکراسی لە عێراق لەژێر هەڕەشەی ڕاستەقینەدایە، هەڕەشەکانیش نێوخۆیی و دەرەکین.
سەبارەت بە یەکڕیزی نێوان لایەنەکان و پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی و قەوارەی هەرێمی کوردستان:
• سەبارەت بە یەکڕیزی نێوماڵی کورد سەرۆک بارزانی گوتی: جێگەی داخە دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو ئاستە.
• ناکۆکییەکان لەسەر پرسی ستراتیژین، ئەگەر لەسەر پرسە تەکنیکییەکان بووایە چارەسەرکردنی ئاسان بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدەین ئەو کێشانەش تێپەڕێنین، کاردەکەین بۆ یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردستان هاوشێوەی پێشتر.
• ناکرێت گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکرێت و هاوکارییان بکرێت، دروست نییە لەگەڵ ئەوانە هاوپەیمانی ببەستین کە دەیانەوێ کۆتایی بە هەرێمی کوردستان بێنن. ئەوانە پرسی ستراتیژین.
پەیوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان:
• تۆمەتەکانی ئێران بۆ بۆردوومانەکانی هەولێر پووچەڵن و خۆشی پێش هەموو کەس ئەوە دەزانێت.
• ڕۆژێک لە ڕۆژان نەمانویستووە گرژی لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران دروست بێت.
• ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنێک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران دروست بکات.
• لە ساڵی 2021 تاوەکو ئیستا پارێزگای هەولێر 143 جار بە درۆن و مووشەکی بالیستیکی لەلایەن ئێران و ئەوانەی سەر بە ئێرانن هێرشی کراوەتە سەر.
• بەردەوامیش پاساو بۆ ئەو تاوانانەیان ئەوەیە کە بارەگای مۆساد لە هەولێر هەیە، یان بوونی ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە هەرێمی کوردستان، من زۆر دڵنیام ئەگەر بارەگای مۆساد هەبووایە ئێران بوێری ئەوەی نەبوو هێرشی بکاتە سەر.
• توانای ئەوەیان نییە وەڵامی بەهێزەکان بدەنەوە، بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان لە ناوخۆ هەندێک لایەن لە ئێران هەولێر تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی کوردی و لایەنی دیکەی داڵدە داوە.
•لێدانی خێزانێکی بێتاوان، کوشتنی کچێکی 11 مانگ، تاوانێکی قێزەونە، لەبەرامبەردا ڕژدن لەسەر ئەوەی کە بڵێن ئەفسەرێکی مۆسادیان کوشتووە.
• سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنی کوردیشەوە، ئەوان ماوەی 50 ساڵ دەبێت لە هەرێمی کوردستان جێگیرن.
• لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و ئێران لە ناوچە سنوورییەکانەوە کشێنرانەوە بۆ ناوچە نیشتەجێبووەکان لە دەوروبەری هەولێر، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکە بووە.
• من سەرم سوڕماوە کە بۆچی ئێران ئەو ڕێبازەی هەڵبژارد، هەڵویستی بەغداش لەئاست گەورەیی ئەو تاوانە نەبوو کە کرا.
کشانەوەی ئەمریکا:
• ڕەنگە سیناریۆی 2011 دووبارە ببێتەوە، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق کشانەوە، دوای ماوەیەک داعشمان بینی کە نزیکەی سێیەکی خاکی عێراقی داگیر کرد، ئەگەر پشتیوانیی هاوپەیمانان نەبووایە دۆخەکە جیاواز دەبوو.
• لەنێوان عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتنێک هەبوو کە 10 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و ڕەنگە پێویستی بە پێداچوونەوە بێت، بەڵام ئەوە پسپۆڕی حکومەتی ناوەندی و دەزگا پەیوەندیدارەکانە، نەک پسپۆری گرووپە چەکدارەکان، تاوەکو ئەوان بڕیار بدەن، ئەوە پرسێکی چارەنووسسازە، پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکان، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە تاکلایەنە بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات.
داهاتووی عێراق:
• هەرکاتێک عێراق گەڕایەوە بۆ سەردەمی کارکردن بە ڕێککەوتنەکان و دیموکراسی و کارکردن بە هاوبەشی، ئەوکاتە ڕێککەوتن و هاوسەنگی دەکرێت و لەو کێشە و قەیرانانەی تێیکەوتووە دەربازی ببێت.
• تاکڕەوی لە دەسەڵات و دەستگرتن بەسەر هەموو شتێکدا لەلایەن گرووپ یان پێکهاتەیەکی دیاریکراوەوە، دەکرێت عێراق بەرەو شکست و نادیاری ببات.
دۆستەکانی کورد کێن؟
• چیاکان و کۆمەڵێک خەڵکی زۆریش هەن کە دۆستی کوردن، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و ڕۆژئاوایی سوپاس بۆ خوا دۆستی زۆرمان هەن، بەڵام پشتیوانیان بۆ دۆزی کورد وەک پێویست نییە، گرنگیپێدانەکان لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆرێن، وەکو چۆن ئێستا لە غەززە و لە ئۆکراینا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرسنگ چەند منداڵێک بەناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل ناونراون