شەممە سەرجەم بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن

شەیری بکە لە:
شەممە سەرجەم بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن

لقی بانکی هەرێم لە سلێمانی

ئاڤا نیوز 

 

سەرەڕای ئەوەی سبەی شەممە لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی نییە، بەڵام سەرجەم بانکەکان کراوە دەبن بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی شەممە سەرجەم بانکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە کراوە دەبن، هاوکات بەپێی لیستی مووچە بڕیارە سبەی مووچەی وەزارتەکانی ناوخۆ و پەروەردە دابەش بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدایە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانی خاوەنی 'هەژماری من'بوون، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ڕێگەی ATM مووچەکانیان وەرگرتووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەدەی هەڵەبجەی شەهید، ئاگاداری بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانەکان دەکاتەوە، سبەی شەممە 21- 12- 2024  کاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی 10ـی ساڵی 2024.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ